Sunday, February 26, 2023
بوومەلەرزیەک قەزای خەباتی هەژاند
شەوی شەمە لەسەر یەک شەمە کاتژمێری 2:25 خولکی شەو لە قەزای خەباتی هەست بە بوومەلەرزیکی بەهێز دەکرێ بە گوری 3.4 پلە رێختەر هەندێک لەو خەلکە لە خەو رادەچلێکێنرێن هەندێکی تر بە دەنگی ئەو تەقانە هەلدەستن کە بۆ ئاگاداری خەلک تەقێنران بوومەلەرزەکە لە مووسلەوە دەست پێکرد تا سنوری هەولێر بە تایبەتی لەدەوروبەری هەر لەهەمان شەو کاتژمێر 3:10 ئەمجارەیان کەمتر هەستی پێکرا و بوومەلەرزەکە بە گوری 3.9 پلە رێختەر بوو بەشێک لە هاولاتیان زیان بەر ماڵەکانیان کەوتووە بەشێک لە دەروە و ناو سەیارەکانیان خەوتوون
بەلام سوپاس بۆ خوا هیچ زیانیکی گیانی نەبوو جگە لە زیانی ماددی فەلکناسی کوردستانیش لە راگەیاندنێک دا ئاماژەی بەوە داوە لە ئەگەری روودانی بوومەلەرزە دەبێ خەلک لە دوور بکەونەوە لە شوێنە مەترسی دارەکان بێنە دەر لە ماڵەکانیان گەرنا خۆیان لای دیوواریکی بەهێز بشارنەوە یان بچنە ژێر مێز ئەگەری زیاتر لە مانگی سێ دووبارە لە عراق هەرێمی کوردستان رووبدا.
Friday, February 24, 2023
خەوتن لە ڕۆژدا مەترسیدارە
خەوتن لە ڕۆژدا مەترسیدارە
توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستوە كە خەوتن بە ڕۆژ بۆ زیاتر لە كاتژمێرێك بە شێوەیەكی بەرچاو ئەگەری توشبوون بە نە خۆشی شەكرە زیاد دەكات و چەند ڕێنمایەكییەكیان بۆ سەرخەو شكاندنی تەندروست بڵاوكردەوە.
بەپێی توێژینەوەكە، كە لە زانكۆی تۆكیۆ ئەنجامدرا، ئەو كەسانەی بە ڕۆژ بۆ ماوەی زیاد لە كاتژمێرێك دەخەون، ئەگەری توشبوونیان بە جۆری دووەمی شەكرە بە ڕێژەی ٤٥٪ زیاترە بە بەراوردی ئەو كەسانەی بە ڕۆژ ناخەون یان كەمتر لە ٤٠ خولەك بە خەوتن بەسەردەبەن.
توێژینەوەكە پشتی بە داتای چەندین توێژینەوەی پێشوو لەو بوارەدا بەست و زانیاری نزیكەی ٣٠٠ ھەزار كەسیان بەكارھێنا.
بەپێی ئەنجامەكانی توێژینەوەی دیكە، سەرخەو شكاندن بۆ ماوەی كەمتر لە ٤٠ خولەك سوودی تەندروستی بە تایبەتی بۆ مێشك و دڵ ھەیە زۆرێك لە پسپۆران ڕێنمای ئەوە دەدەن ھەوڵ بدەین ڕۆژانە سەرخەوێك بشكێنین.
توێژینەوەیەكی دیكە ساڵی ٢٠١٤ لە زانكۆی كامبریج، لەم بوارەدا دەریخستوە كە خەوتنی درێژخایەن بە ڕۆژ ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی سییەكان زیاد دەكات.
نەخۆشی دەروونی چییە؟
نەخۆشی دەروونی چییە؟
نەخۆشی دەروونی حاڵەتێكی تەندرووستییە كە تێیدا گۆڕان لە هەست، بیركردنەوە، ڕەفتار (یاخۆد هەمویان پێكەوە) ڕوودەدات. نەخۆشی دەروونی پەیوەندی بە سترێس یان ئەو كێشانەوە هەیە كە لەناو كۆمەڵگا و خێزانەكاندا ڕوودەدەن.
نەخۆشییە دەروونیەكان بەربڵاون، بۆ نمونە:
لە %19 بەتەمەنەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان، دووچاری چەند جۆرێك نەخۆشی دەروونی دەبنەوە.
لە %4.1 دانیشتوانەكەی نەخۆشی دەروونی مەترسیداریان هەیە.
لە %8.5 تووشی نەخۆشی دەروونی دەبن بە هۆی خراپ بەكارهێنانی دەرمانەوە.
نەخۆشییە دەروونیەكان چارەسەریان هەیە، زۆربەی ئەو كەسانەی كە چاكبوونەتەوە گەڕاونەتەوە ناو كۆمەڵگا و بە شێوەیەكی ئاسایی دەژین.
تەندروستی دەروونی
ئەو كارانەی كە ڕۆژانە دەیكەین كاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر تەندروستی دەروونیمان، وەك:
كردنی چالاكی بەرهەمهێنەر (كاركردن، خوێندن، خزمەتكردن)
بوونی پەیوەندیەكی تەندروست
توانای خۆگونجاندن لەگەڵ چواردەورەكەت
نەخۆشی دەروونی
بریتیە لە هەر ناتەواویەك كە لە مێشكدا ڕوودەدات، هەروەها نەخۆشیەك ببێتە هۆی :
گۆڕانی بەرچاو لە بیركردنەوە، هەست و سۆز، هەروەها ڕەفتاركردن
سترێسی زۆر یان بوونی كێشە لە شوێنی كاركردن یاخود لە ناو خێزان
تەندرووستی دەروونی بناغەی دروستبوونی هەست و سۆز، بیركردنەوە، پەیوەندی كردن، فێربوون، خۆڕاگری و خۆشویستنە. هەروەها تەندرووستی دەروونی كلیلی سەرەكی پێكهێنانی پەیوەندییەكانە لە ناو كۆمەڵگادا.
ئەو كەسانەی كە نەخۆشەی دەروونیان هەیە نایاندەوێت قسەی لەبارەوەبكەن، بەڵام نەخۆشی دەروونی شتێك نییە كە شەرم بكەیت لێی، چوونكە ئەمیش هەر نەخۆشییە وە نەخۆشی دڵ و شەكرە. نەخۆشییە دەروونیەكان چارەسەریان هەیە، هەمیشە زاناكان لە گەڕاندان بۆ تێگەشتن لە شێوازی كاركردنی مێشكی مرۆڤ بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ نەخۆشییە دەروونیەكان.
هەموو كەسێك دەكرێت دووچاری نەخۆشی دەروونی ببێتەوە، بەبێ جیاوازی لە تەمەن، ڕەگەز، ناوچە، داهات، پلە و پۆست، نەتەوە یان دین. هەرچەندە نەخۆشی دەروونی دەكرێت لە هەر تەمەنێكدابێت ڕووبدات بەڵام سێ لەسەر چواری نەخۆشییە دەروونیەكان لە تەمەنی 24 ساڵیەوە دەردەكەون.
نەخۆشییە دەروونیەكان جەندین جۆریان هەیە و بەچەند شێۆازێك كار لە ژیانی ڕۆژانەمان دەكەن، هەندێك جار تووشی فۆبیامان (ترسانێكی زۆر) دەكەن، بەڵام هەندێك جار هێندە مەترسیدارن كە پێویستدەكات كەسەكە ببرێتە نەخۆشخانە.
Wednesday, February 22, 2023
Tuesday, February 14, 2023
سهرۆكی كۆمپانیای تۆیۆتا و دامهزرێنهری لێكزس كۆچی دواییكرد
كۆمپانیای تۆیۆتا ئهمڕۆ سێشهممه رایگهیاند، شۆیچیر تۆیۆدای سهرۆكی فهخری
دهستهی كارگێڕی كۆمپانیاكهیان و دامهزرێنهری هێمای كۆمپانیای لێكزس، دوای
چهندین ساڵ ململانێ لهگهڵ نهخۆشی، له تهمهنی 97 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
شۆیچیرۆ تۆیۆدا كوڕی كیچیرۆ تۆیۆدا دامهزرێنهری كۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆرس و باوكی
ئاكیۆ تۆیۆدا سهرۆكی پێشوی كۆمپانیاكه بو، ههروهها شۆیچیرۆ تۆیۆدا
دامهزرێنهری هێمای لێكزس بو، یهكهم كهسیش بو پهرهپێدانی له یهكهم
ئۆتۆمبێلی جیهان لهجۆری پرایس ئهنجامدا.
Subscribe to:
Posts (Atom)
خەو
خەو یان خەوتن شێوازێکی پشوو وەرگرتنی ھەموو ئەندامەکانی لەشە بەتایبەتی مێشک، خەوتن ئێویستە بۆ ھەموو زیندەوەران، بەپێی تووێژینەوەکان خەوێکی ...
-
خەو یان خەوتن شێوازێکی پشوو وەرگرتنی ھەموو ئەندامەکانی لەشە بەتایبەتی مێشک، خەوتن ئێویستە بۆ ھەموو زیندەوەران، بەپێی تووێژینەوەکان خەوێکی ...



