Friday, February 24, 2023
خەوتن لە ڕۆژدا مەترسیدارە
خەوتن لە ڕۆژدا مەترسیدارە
توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستوە كە خەوتن بە ڕۆژ بۆ زیاتر لە كاتژمێرێك بە شێوەیەكی بەرچاو ئەگەری توشبوون بە نە خۆشی شەكرە زیاد دەكات و چەند ڕێنمایەكییەكیان بۆ سەرخەو شكاندنی تەندروست بڵاوكردەوە.
بەپێی توێژینەوەكە، كە لە زانكۆی تۆكیۆ ئەنجامدرا، ئەو كەسانەی بە ڕۆژ بۆ ماوەی زیاد لە كاتژمێرێك دەخەون، ئەگەری توشبوونیان بە جۆری دووەمی شەكرە بە ڕێژەی ٤٥٪ زیاترە بە بەراوردی ئەو كەسانەی بە ڕۆژ ناخەون یان كەمتر لە ٤٠ خولەك بە خەوتن بەسەردەبەن.
توێژینەوەكە پشتی بە داتای چەندین توێژینەوەی پێشوو لەو بوارەدا بەست و زانیاری نزیكەی ٣٠٠ ھەزار كەسیان بەكارھێنا.
بەپێی ئەنجامەكانی توێژینەوەی دیكە، سەرخەو شكاندن بۆ ماوەی كەمتر لە ٤٠ خولەك سوودی تەندروستی بە تایبەتی بۆ مێشك و دڵ ھەیە زۆرێك لە پسپۆران ڕێنمای ئەوە دەدەن ھەوڵ بدەین ڕۆژانە سەرخەوێك بشكێنین.
توێژینەوەیەكی دیكە ساڵی ٢٠١٤ لە زانكۆی كامبریج، لەم بوارەدا دەریخستوە كە خەوتنی درێژخایەن بە ڕۆژ ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی سییەكان زیاد دەكات.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
خەو
خەو یان خەوتن شێوازێکی پشوو وەرگرتنی ھەموو ئەندامەکانی لەشە بەتایبەتی مێشک، خەوتن ئێویستە بۆ ھەموو زیندەوەران، بەپێی تووێژینەوەکان خەوێکی ...
-
خەو یان خەوتن شێوازێکی پشوو وەرگرتنی ھەموو ئەندامەکانی لەشە بەتایبەتی مێشک، خەوتن ئێویستە بۆ ھەموو زیندەوەران، بەپێی تووێژینەوەکان خەوێکی ...

No comments:
Post a Comment